کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتیش هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگڕێت لەگەڵ بارینی نمە باران.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژ هەڵات هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران. هاوکات پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
هەولێر: 24پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 23پلەی سیلیزی.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور ونیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە سنورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات هەندێ کات هەوری تەوواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 22پلەی سیلیزی
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 21 پلەی سیلیزی
