شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفربارین بەڕێوەیە

شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

دژ بەو دەنگۆیانەی باس لە کۆتاییهاتنی بارانبارینی ئەمساڵ دەکەن، پێشبینییە کەشناسییەکان ئاماژە بە گۆڕانکارییەکی گەورە لە کەشوهەوای ناوچەکە دەکەن. بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی ئازار (مانگی ٣)، شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری و بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

زەکەریا کانی پاشایی، شارەزای کەشناسی بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە، شەپۆلێکی بارانبارینی “زۆر باش” کە هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت، سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بڕی بارانەکە دڵخۆشکەر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هاوکات لەگەڵ کۆتایی ئەم مانگەدا، قۆناغێکی تری بەفربارین دەست پێدەکات. ئەمەش بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەکی جەمسەریی ڕووسی کە دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و دروستبوونی سەرمایەکی بەهێز.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە