نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران لەناوچە جیاوازەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی کەمێک نمە بارانی جیاجیا لەناوچەشاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات تا کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ. وەهەروەها ئەگەری خۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 20 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 19 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی

ئەوەشی وتووە: سبەینێ هەینی، ئاسمان بەگشتی تەنکە هەوری بەرز دەبێت, پاشان بۆ ساماڵ دەگۆرێت، پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک بەرزدەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە