هاتووچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە باشماخ و شوشمێوە بۆ ئێران ڕادەگیرێت

لە سەرەتا مانگی داهاتووەوە، هاتووچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە هەردوو دەروازەی باشمای پێنجوێن و شوشمیی تەوێڵەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران رادەگیرێت.

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، ئاگاداری گشت گەشتیاران و هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی دەکەین ئەوانەی دەیانەوێت بەئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان بەڕێگای هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و دەروازەی شوشمێ (تەوێڵە) گەشت بکەن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێکەوتی (٢٠٢٦/٣/١) بەدواوە هاتووچۆکردن بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان ڕادەگیرێت و ناتوانن بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیانەوە گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.

ڕوونیشیکردەوە کە ئامانج لەو بڕیارە دانانی ڕێکار و میکانیزمی گونجاو و ڕێکخستنی کاروبارەکان و جێبەجێکردنی ڕێنمایی وەزارەتە پەیوەندی دارەکانە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە کاتی ڕێکخستن و دووبارە دەستپێکردنەوەی هاتووچۆکردن بەئۆتۆمبیلی تایبەت، ئاگاداری نوێ بڵاودەکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕاشیگەیاند، داواکارین و ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە (٢٠٢٦/٣/١)وە هیچ هاووڵاتیەک و گەشتیارێک بەئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیانەوە سەردانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و کۆمەڵگای دەروازەی شوشمێ (تەوێڵە) نەکەن بەمەبەستی گەشتکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە