مەیموونێکی بچکۆلەی جۆری (ماکاک) بە ناوی “پەنچ”، بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان دوای ئەوەی لە تەممووزی ٢٠٢٥، ڕاستەوخۆ دوای لەدایکبوونی لە باخچەی ئاژەڵانی “ئیچیکاوا” لە ژاپۆن، لەلایەن دایکییەوە پشتگوێ خرا و جێھێڵدرا.
بۆ ڕزگارکردنی ژیانی، کارمەندانی باخچەکە دەستیان بەخێوکردنی کرد. ئەوان لە نزیکەوە چاودێری گەشەکردنیان دەکرد و ھەوڵیان دەدا وردە وردە لەگەڵ کۆمەڵە مەیموونەکانی تر تێکەڵی بکەن.
سەرپەرشتیارانی بونش تێبینی ئەوەیان کرد کە “پەنچ” کێشەی زۆری هەبوو لە تێکەڵبوون لەگەڵ مەیموونەکانی دیکەدا؛ ئەمەش کێشەیەکی باوە لەناو ئەو مەیموونانەی کە ڕاهاتوون لە سەرەتای لەدایکبوونیانەوە پەیوەست بن بە دایکیانەوە.
بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و هەستکردن بە تەنیایی، کارمەندەکان بووکەڵەیەکی گەورەی گۆریلایان پێدا. بونش بە شێوەیەکی سەیر پەیوەست بوو بەو بووکەڵەیەوە و ئێستا بۆ هەر شوێنێک بچێت، لێی جیا نابێتەوە.
ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بونش وەک ئەو دایکەی کە هەرگیز نەیبووە مامەڵە لەگەڵ بووکەڵەکە دەکات؛ لەگەڵیدا دەخەوێت، نان دەخوات و یاری دەکات. ئەم دیمەنانە تەنیا کارمەندانی باخچەکەی سەرسام نەکرد، بەڵکو دڵی خەڵکی لە ژاپۆن و هەموو جیهانیش لرزاند.
وێنەکانی بونش و بووکەڵەکەی بە خێرایی لە ئینتەرنێت بڵاوبوونەوە و شەپۆلێکی گەورەی هاوسۆزی و میهرەبانی لەلایەن بەکارهێنەرانەوە دروست بوو، سەردانیکەران نۆرەی درێژیان گرتووە بۆ ئەوەی تەنیا چاوێکیان بە بونش بکەوێت.



