دابەشكردنی نەوتە ١٠٠ هەزاریەكە لە ناوچەیەكی دیكە دەستپێدەكات

 

لیژنەی سوتەمەنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ سێ‌ شەممە نەوت بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرێت، كە بڕەكەی ١٠٠ لیترە بە ٣١ هەزار دینار.

لیژنەی سوتەمەنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێ شەممە ڕێـــکەوتی ۱۷-٢-٢٠٢٦ دەست بەدابەشکردنی (١٠٠ ) لیتر نەوتی سپی حکومەتی عێراق دەکەین لەسەنتەری خورماڵ.

ڕاشیگەیاندووە، دڵنیایی ئەدەینە سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویست سودمەندئەبن لەوەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان.

پێداویستیەکان:- ۱-کارتی پلاسیکی نەوت کۆدی ۲٨۲ خورماڵ.

۲-بڕی ۳۱۰۰۰ هەزار دینار بۆ ۱۰۰ لیتر نەوت.

دەشڵێت: داوا لەهاووڵاتیان دەکەین باپەندبن بە دانانی بەرمیلەکان لەکۆڵانەکانیان بۆئەوەی پرۆسەی دابەشکردنەکە بەشێوەیەکی شارستانی بەڕێوەبچێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە