شاندی دەم پارتی دەچێتە ئیمرالی

شاندی دەم پارتی بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان دەچێتە گرتووخانەی ئیمرالی.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانسەردانی گرتووخانەی دوورگەی ئیمرالی بکات کە دەکەوێتە باشووری ئیستانبوڵەوە.

شاندەکە لە پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتار میتحەت سانجار و پارێزەر ئۆزگور فایەق ئەرۆل پێکدێت.

لە دوای 17ی مانگی ڕابردووەوە ئەمە دەبێتە یەکەم دیداری ئۆجالان و شاندی دەم پارتی.

هەفتەی ڕابردووش شاندەکە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە کە بە دیدارێکی ئەرێنی وەسف کرا.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە