گۆڕانكاری لە نرخی دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت دەكرێت

 

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە نرخی نوێكردنەوەی پاسپۆرت لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان كراوە و كەم كراوەتەوە.

عەمید سالار، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا كۆتایی ساڵی ڕابردوو هاووڵاتی ئەگەر بهاتایە و بیویستایە پاسپۆرتەكەی نوێ‌ بكاتە و هێشتا ماوەی تیابووایە و بیویستایە بیكات بە پاسپۆرتی تازە، ئەوا بڕی 200 هەزار دیناری لێ‌ وەردەگیرا، بەڵام ئێستا ئەو ڕسوماتە كەم كراوەتەوە بۆ 50 هەزار دینار، واتە 150 هەزار دیناری لابراوە.

ڕاشیگەیاند، ئەوانەی بەبێ‌ سەرەی ئەلیكترۆنی دێن بۆ دەركردن و نوێ‌ كردنەوەی پاسپۆرت پێشتر 100 هەزار دینار ڕسوماتی هەبوو، ئێستا كراوە بە 50 هەزار و ئەگەر خێزانێك 5 كەس بن، ئەوا هەر كەسەیان 10 هەزاری بەردەكەوێت.

ئاشكراشی كرد، ئەو پاسپۆتانەی دەدڕان یان تەڕ دەبوون “تەلەف دەبوون” پێشتر بە 10 تاكو 15 ڕۆژ نوێكردنەوەی دەگەڕایەوە، بەڵام ئێستا بە 48 كاتژمێر تەواو دەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، لە چەند مانگی داهاتوودا ڕێكاری نوێ‌ دەگیرێتەبەر، ئەویش ئەوەیە، كە ئیتر هاووڵاتی پێویستی بە هێنانی كارتی نیشتمانی-ش نابێت بۆ دەركردنی پاسپۆرت و ئەگەر بۆ نوێ كردنەوەش بێت تەنها پاسپۆرتە كۆنەكەی دەوێت، چونكە سیستمی پاسپۆرت پەیوەست دەكرێت بە فەرمانگەی كارتی نیشتمانییەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە