شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

 

شەپۆلی بارانبارین لەمانگی (٢) کۆتایی نەهاتووە و دووبارە کەشی ناسەقامگیر دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکەمان لەچەند ڕۆژێکی کۆتایی مانگ بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەمەودای نێوان (٢٣ بۆ ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦) شەپۆلێکی تری بەفر و بارانبارینی باش تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، سەرمای زستان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی دیاریکراو دەگەڕێتەوە تەواوی ناوچەکانی هەرێم، لەکۆتایی ئەم مانگە بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری شێدار ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست (تورکیا و سووریا و ئەردەن و فەڵەستین و لوبنان و میسر و باکووری سعودیە و سودان و لیبیا) دەگرێتەوە.

دەشڵێت: هەرێمی کوردستان و عێراق بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکاتەوە، بەڵام جێگیر نییە و لەژێر چاودێریکردندایە و لەکوتایی ئەم هەفتەیە دۆخەکە باشتر ڕوون دەبێتەوە و پێشبینی بەفر و بارانبارینی باشی لێدەكرێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە