کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە گۆڕانکاریی کتوپڕ و دەستپێکردنەوەی بارانبارین دەکات.
بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمانی هەرێم لە زۆربەی ناوچەکان لە پەڵەهەور و نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. بڕیارە نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەیەکی پچڕپچڕ لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی ببارێت. هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ، ١ تا ٣ پلە بەرزتر دەبن.
کەشناسی هۆشداری دەدات کە سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت. لە کاتەکانی بەیانی زووەوە بارانبارین لە پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات و پاشان زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە. پێشبینی دەکرێت لە هەندێک کاتدا بارانەکە بەشێوەی لێزمەباران و هەورەبروسکە بێت، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ.
بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبن:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی
