ترەمپ باسی گورزی “چەکوشی نیوە شەو” دەکات

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهو، ترەمپ پێداگری لەسەر بەردەوامیی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوە “زۆر باشەکەیدا” لەگەڵ بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەگەیشتوونەتە “هیچ بڕیارێکی کۆتایی”، بەڵام دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبن بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن.

ترەمپ ڕوونیشی کردەوە کە “نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە، جگە لە پێداگریی ئەو لەسەر بەردەوامیی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران، بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا دەکرێت بگەنە ڕێککەوتنێک یان نا”.

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەلەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیاڵ” دەڵێت: “ئەگەر بکرێت ڕێککەوتن واژۆ بکرێت، ئەوا بە سەرۆک وەزیرانی (ئیسرائیل)م ڕاگەیاندووە کە ئەوە باشترین بژاردەیە، بەڵام ئەگەر نەمانتوانی ئەوە بکەین، ئەوا دەبێت چاوەڕوانی ئەنجامەکە بکەین، جارەکەی پێشوو ئێران بڕیاریدا کە بەبێ ڕێککەوتن دۆخی باشتر دەبێت، بەڵام بەر گورزی “چەکوشی نیوەشەو” کەوت…هیوادارم ئەمجارە ژیرانەتر و بەرپرسیارانەتر مامەڵە بکەن”.

هەروەها وتیشی: ” گفتوگۆمان کرد لەسەر ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی لە غەززە و ناوچەکە بەگشتی بەدەست هاتووە، ئاشتییەکی ڕاستەقینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە