ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی فەتوایەکی نوێی دەربارەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا ئەگەر هاتوو دوای مردنیان بۆیان گەڕێندرایەوە.
لە فەتواکەدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە هاتووە؛ “ئه‌و مووچانه‌ی له‌سه‌ر ناوی مردووه‌که ده‌درێن دوای مردنی تاوه‌کو مامه‌ڵه‌ی وه‌فات و دیاریکردنی مووچەی خانه‌نشینی ته‌واو ده‌بێت به میرات هه‌ژمار ده‌کرێت و پێویسته وه‌ک میرات دابه‌ش بکرێن”.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە “ئه‌و مووچانه‌ی که حکومه‌ت نه‌یداوه به فه‌رمانبه‌ران، یان له‌ساڵانی ڕابردودا به‌لێبڕاوی پێی داون ( که واجبه بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه) ئه‌گه‌ر دوای مردن گه‌ڕێنرانه‌وه ئه‌وه وه‌ک میراتی شه‌رعی مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌کریت”.
لە فەتواکەدا هاتووە: “ئه‌و (شه‌ش) مووچەیه‌ی به سه‌ر یه‌که‌وه حکومه‌ت ده‌یدات به خانه‌نشین له‌بری ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی که مافی خۆی بووه وه‌رییان بگرێت، ئه‌گه‌ر که‌سه‌که دوای ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بوو بڕیاری بۆ دراو پاش مردنی بۆی سه‌رف کرا ئه‌وه‌ش به میرات هه‌ژمار ده‌کرێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر دوای مردنی که‌سه‌که مووچەی خانه‌نشینی بڕایه‌وه‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش دیاری کرا، ئه‌وه وه‌ک مووچەکه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و نابێته میرات”.
ئەمەش دەقی فەتواکەیە؛
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّکرِ إِنْ کنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیان پرسیاریان کرد سه‌باره‌ت به حوکمی ئه‌و مووچەیه‌ی حکومه‌ت ده‌یدات به که‌سوکاری (شه‌هیدان)، هه‌روه‌ها حوکمی مووچەی خانه‌نشینی که دوای مردنی فه‌رمانبه‌ر حکومه‌ت به ناوی یه‌کێک له میراتگره‌کانی ده‌کات، ئایا ئه‌و مووچانه به میرات هه‌ژمار ده‌کرێن، یان حکومه‌ت خستییه سه‌ر ناوی هه‌ر که‌سێک به ماڵی شه‌رعی ئه‌و هه‌ژمار ده‌کرێت؟
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا پێشتر به‌شێک له‌و بابه‌ته‌ی له فه‌توای ژماره(4) له به‌رواری 15/2022 ڕوون کردووه‌ته‌وه و له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 8/شعبان/1447ه = 27/1/2026م دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌کان و مه‌به‌سته باڵاکانی شه‌ریعه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م پرسه‌ی ڕوونکرده‌وه‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی دایه‌وه:
به گشتی مووچەی شه‌هیدانه‌و مووچەی خانه‌نشینی دوای مردنی فه‌رمانبه‌ر له فیقهی هاوچه‌رخدا به میرات هه‌ژمار ناکرێن، وه‌ک ئه‌و ماڵ و سامانانه نییه که مردوو پێش مردنی هه‌یه‌تی و پاشان دوای مردنی له دوای خۆی به‌جێیان ده‌هێڵێت، بۆیه به شێوه‌ی میراتی شه‌رعی ڕاسته‌وخۆ دابه‌ش ناکرێن له نێوان میراتگره‌کاندا، به‌ڵکو شێوازی دابه‌شکردن و پێدانه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و لایه‌ن و ده‌زگایه‌ی ئه‌و مووچەیه‌ی بڕیوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و لایه‌نه خاوه‌نی شه‌رعی ئه‌و ماڵ و مووچەیه‌یه که ده‌یبڕێتەوەو دیاری ده‌کات، بۆیه هی شه‌هید و کۆچ کردووه‌که نییه و پێش مردنی به‌و شێوه‌یه بوونی نه‌بووه.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌رکاتێک ئه‌و لایه‌نه مووچەکه‌ی به ناوی یه‌کێکه‌وه تۆمار کرد ئه‌وه ئه‌و مووچەیه هی ئه‌و که‌سه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له نێوان هه‌ندێک له خزم و میراتگره‌کانی مردووه‌که دابه‌شی کرد ئه‌وا دیسان هی ئه‌و که‌سانه‌یه‌و له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته میراتگره‌کان پابه‌ند بن به‌شێوه‌ی دابه‌ش کردنه‌که‌یەوه، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌ی میراتی شه‌رعی دابه‌شیشی نه‌کردبێت، وه‌ک بۆ نمونه کوڕ و کچی وه‌ک یه‌ک هه‌ژمار کردبێت، چونکه ئه‌وه (مینحه)و به‌خشینێکی حکومییه نه‌ک (میرات).
وه پێشتریش هه‌ر له ساڵه‌کانی 1992 وه‌وه به‌م شێوه‌یه فه‌توا دراوه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌و مووچە تازانه ناچنه ژێر پێناسه‌ی میراته‌وه(الترکه)، چونکه مردووه‌که له پێش مردنی ئه‌و ماڵانه‌ی نه‌بووه و له‌دوای خۆی به‌جێی نه‌هێشتوون، به‌ڵکوو له دوای مردنی په‌یدا بوون، بۆیه به مینحه‌و به‌خششێکی حکومی هه‌ژمار ده‌کرێن.
هه‌روه‌ها کۆڕبه‌ندو ئه‌نجومه‌نه گه‌وره‌و به‌رزه‌کانی فه‌توا له جیهانی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ر به‌م شێوه‌یه فه‌توایان داه‌وه.
به‌ڵام پێویسته لێره‌دا ئاماژه بۆ چه‌ند خاڵێکی گرنگ بکه‌ین:
- ئه‌و مووچانه‌ی له‌سه‌ر ناوی مردووه‌که ده‌درین دوای مردنی تاوه‌کو مامه‌ڵه‌ی وه‌فات و دیاریکردنی مووچەی خانه‌نشینی ته‌واو ده‌بێت به میرات هه‌ژمار ده‌کرێت و پێویسته وه‌ک میرات دابه‌ش بکرێن.
- ئه‌و مووچانه‌ی که حکومه‌ت نه‌یداوه به فه‌رمانبه‌ران، یان له‌ساڵانی ڕابردودا به‌لێبڕاوی پێی داون ( که واجبه بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه) ئه‌گه‌ر دوای مردن گه‌ڕێنرانه‌وه ئه‌وه وه‌ک میراتی شه‌رعی مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌کریت.
- ئه‌و (شه‌ش) مووچەیه‌ی به سه‌ر یه‌که‌وه حکومه‌ت ده‌یدات به خانه‌نشین له‌بری ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی که مافی خۆی بووه وه‌رییان بگرێت، ئه‌گه‌ر که‌سه‌که دوای ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بوو بڕیاری بۆ دراو پاش مردنی بۆی سه‌رف کرا ئه‌وه‌ش به میرات هه‌ژمار ده‌کرێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر دوای مردنی که‌سه‌که مووچەی خانه‌نشینی بڕایه‌وه‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش دیاری کرا، ئه‌وه وه‌ک مووچەکه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و نابێته میرات.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له کوردستان
15/شعبان/1447ه = 3/2/2026م = 14/ڕێبه‌ندان/2725ک
