ئاگادارییەک بۆ ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت پاسپۆرت دەربکەن

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، سایتی وەرگرتنی سەرە کارا کراوە و مەرجەکانیشی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سیشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگای سایتی (www.epp.iq)  لە ڕێگەی مۆبایلەوە سەرەی ئەلیکترۆنی وەربگرن تاکو بارکۆدێکی تایبەت بە خۆیان کارا بکەن https://appointment.epp.iq/p/p/reservation

ڕوونیشیکردەوە کە ئەم خزمەتگوزاریە بەردەست دەبێت هەتا ئەو کاتەی شوێنی سەرەی وەرگرتنی مامەڵە نامێنێ.

ئەوەشی خستەڕوو کە نرخی تێچووی پاسپۆرت تەنها ٩١ هەزار دینارە ئەگەر سەرەی ئەلەکترۆنی هەبێت، بەڵام ئەگەر حجزی ئەلەکترۆنیت نەبێت جگە لە نرخی تێچووی پاسپۆرتەکە دەبێت ٥٠ هەزاری دیکەش وەربگرێت،  واتا کۆی گشتی پارەکە دەبێت بە  ١٤١ هەزار دینار.

پاسپۆرتی سلێمانی ڕاشیگەیاند، تەنها بە کارتی نیشتمانی ڕەسەن کاردەکرێت واتە کار بە کارتی نتشتیمانی (کۆپی) و هیچ دۆکۆمێنتیکی تر ناکرێت.

جەختیشیکردەوە کە پێویستە هاووڵاتییان پێشنیوەڕۆ سەردانیان بکەن و هەتا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ مامەڵەی هاووڵاتیان وەردەگیرێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە