مەسرور بارزانی: بابەتی مووچە ئێستا لە دەستی بەغدایە

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە هەمیشە خۆمان بە داکۆکیکاری ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەزانین.

وتیشی: ماوەیەکی زۆرە بابەتی پێدانی مووچە لە دەستی بەغدایە و دەبێت پابەندی خۆیان بەرانبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن

سەرۆک وەزیرانی هەرێم باسی لەوەشکردووە: هیوادارم بەغدا جیاوازی نەکات لە پێدانی مووچەدا، پابەندی خۆیان بە دەستوور جێبەجێ بکەن.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە