هۆشداریی بەپەلە: کۆبانێ لەبەردەم کارەساتێکی مرۆیی و تەندروستیی گەورەدایە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆشدارییەکی بەپەلە دەربارەی تێکچوونی دۆخی شاری کۆبانێ بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، شارەکە بەهۆی شەپۆلێکی بێوێنەی ئاوارەبوونەوە، لە لێواری کارەساتێکی مرۆیی گەورەدایە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕوانگە، کۆبانێ توانای لەخۆگرتنی ئەم ژمارە زۆرەی ئاوارەی نەماوە و شارەکە دووچاری گرفتی کەمیی پێداویستی: خۆراک، ئاوی پاک و دەرمان لە بازاڕ و کۆگاکاندا بەرەو نەمان دەچن.

  • تەنگژەی تەندروستی: بەهۆی نەبوونی پێداویستییە پزیشکییە سەرەتاییەکان، نەخۆشی بە شێوەیەکی ترسناک لەنێو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە.

  • نەبوونی شیری منداڵ: یەکێک لە گەورەترین گرفتەکان نەمانی شیری منداڵانە، کە ژیانی هەزاران کۆرپەی خستووەتە مەترسییەوە.

ڕوانگەی سووری ئاماژە بەوە دەکات کە هەزاران خێزانی ئاوارە لە ئێستادا لە دۆخێکی گوزەرانی زۆر سەختدا ژیان بەسەر دەبەن و ئەگەر بە هانایانەوە نەچن، کارەساتەکە قووڵتر دەبێتەوە. شارەکە لە ئێستادا پێویستی بە دەستێوەردانی خێرای ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان هەیە بۆ دابینکردنی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە