بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر چەند بڕیارێكی بۆ شۆفێرانی تەكسی دەركرد.
هاتو،چۆی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، کە بەشێک لە شۆفێران پابەندی شوێن و شێوازی دانانی هێمای رووناکی تەکسی نەبوون، یان هێمایان دانەناوە یان لە شوێنی نەشیاو و جیاوازدا جێگیریان کردووە.
بەپێی بڕیاری هاتووچۆی هەولێر بۆ یەکخستنەوەی هێمای ڕووناکی تەکسی لەمەودوا دەبێت بەم جۆرە بێت:
1- دەبێت هێمای تەکسی لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاستی دەرگای شوفێر و دەرگای دوای شوفێر چەسپ بكرێت.
2-دەبێت گڵۆپی ڕووناککەرەوەی تێدابێت و بۆ ئەوەی بەشەو ببینرێت ڕەنگی گڵۆپەکە دەبێت زەرد بێت و نابێت هیچ ڕەنگێکی تر بێت.
3- بە هیچ جۆرێک نابێت هێمای تەکسی لەسەر جامی دواوە یان جامی پێشەوە یان لەسەر سندوق چەسپ بکرێت.
