دیداری وەبەرهێنان لە نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودیە بەرێوەچوو.
ئەمرۆ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەیی وەبەرهێنان، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وعەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و محەمەد سولەیمان عوسێری کونسوڵی سعودیە لە هەولێر و سەروەر هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ژمارەیەک لە کۆمپانیاو پیاوانی کار، دیداری وەبەرهێنانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودی بەرێوەچوو.
لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودیە و کەشی لەبارو دۆخی ئابووری و زەمینەی گونجاو و دەرفەتی وەبەرهێنانی سەرمایەداران، هەروەها میکانیزم و هەنگاوەکانی کاری هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودیە دووپایکرایەوە.
هاوکات جەخت لەبارەی لێكتێگەیشتن و بەرەوپێشوەچوونی كارەكان، بەپێی ڕێكکەوتنی هاوبەشی هەدوولا کرایەوە.



