ئەسیر داود ئەلغەریری، وەزیری بازرگانی عێراق، ڕایگەیاند: لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی نوێی هاووڵاتیان دەستپێدەکات، ئەمەش بە پشتبەستن بە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ بریکارەکان.
هاوکات وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە: لق و ناوەندەکانی فرۆشتنی خۆراک تەواوی ئامادەکارییەکانیان کردووە و کۆگاکان بە ماددە خۆراکییەکان پڕکراونەتەوە.
سەبەتەی خۆراک بە شێوەیەکی گشتی ئەم ماددانە لەخۆ دەگرێت کە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت:
1- شەکر
2- زەیت
3-برنج
4-نیسک و پاقلەمەنییەکان
4-دۆشاوی تەماتە
وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتییان و بریکارەکانی خۆراک دەکات پابەندی ڕێنماییە نوێیەکان بن، بەتایبەت لە بەکارهێنانی کارتە بانکییەکان بۆ دانانی پارەی بەشەخۆراکەکە لای بریکارەکان بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەبێ گرفت بەڕێوە بچێت.
