زانیاری لە بارەی موشەکی خورەمشار_4

مووشەکی “خورەمشار-4” یەکێکە لە نوێترین مووشەکە بالیستییە دوورهاوێژەکانی ئێران و خاوەنی توانای پێشکەوتووە کە وای لێدەکات ببێتە پایەیەکی سەرەکی لە توانا مووشەکییە ستراتیجییەکانی ئەو وڵاتەدا.

گرنگترین تواناکانی:
مەوداکەی نزیکەی 2000 کیلۆمەترە، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات کە مەودایەکی فراوان بکاتە ئامانج.

کڵاوەی جەنگییەکەی نزیکەی 1500 کیلۆگرامە.
بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە وردی زیاتر بێت و توانای تێپەڕاندنی سیستەمەکانی بەرگری مووشەکی هەبێت.

بە بزوێنەری “ئاروەند” کاردەکات کە سووتەمەنی خۆسوتێن بەکاردەهێنێت، ئەمەش کاتی ئامادەباشی بۆ هەڵدان کەم دەکاتەوە.

لە دەرەوەی بەرگەهەوا: خێراییەکەی دەگاتە 16 ماخ.

لە ناو بەرگەهەوا: خێراییەکەی دەگاتە 8 ماخ.

ئەم خێراییە بەرزە کاتی فڕین کەم دەکاتەوە بۆ نێوان 10 بۆ 12 خولەک.

دەتوانرێت لە پلاتفۆرمی جووڵاوەوە لە کەمتر لە 15 خولەکدا هەڵبدرێت.

پشت بە ڕێنماییکردنی سەرەکی لە قۆناغی ناوەڕاستی فڕیندا دەبەستێت، ئەمەش کاریگەری شەڕی ئەلکترۆنی کەم دەکاتەوە.

پێکەوەنراوە لەگەڵ بزوێنەری تاکتیکی بۆ باشترکردنی وردی لە قۆناغی کۆتایی فڕیندا.

بۆ یەکەمجار لە شارە مووشەکییە ژێرزەمینییەکاندا بڵاوکرایەوە، ئەمەش پێشخستنی تواناکانی ئێران لە “دۆکترینای هێرشبەری” و ڕێگری چالاکدا نیشان دەدات.

ئەم توانایانە “خورەمشار-4” دەکەنە زیادکردنێکی گرنگ بۆ چەکی مووشەکی ئێران
Harem
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی “کابینێت” (ئەنجوومەنی وەزیرانی بچووککراوە بۆ کاروباری ئاسایشی و سیاسی) کردووە، بۆ تاوتوێکردنی سیناریۆکانی شکستی گفتوگۆکان، و ئەگەری گەڕانەوە بۆ بەرزبوونەوەی گرژییە ئەمنییەکان.

ناتانیاهۆ پێش کۆبوونەوەکە چاوی بە لیژنەی نهێنی کەوتووە کە لە لیژنەی دەرەوە و ئاسایشی کنێسێت دروست بوون، لەوێدا جەختی لەوە کردەوە کە سوپای ئیسرائیل “ئامادەیە بۆ لێدانی گورزیی سەربازی گەورە لە ئێران”، و بە “توندترین و قورسترین لە شەڕی دوازدە ڕۆژەکە” وەسفی کرد، بە گوێرەی قسەکانی.

کەناڵی “12”ی ئیسرائیلی لە سەرچاوەیەکەوە کە بەشداری کۆبوونەوەی “کابینێت”ی کردووە گواستوویەتییەوە کە “هەماهەنگییەکی تەواو هەیە لەگەڵ ئەمریکا” سەبارەت بە دۆسیەی ئێران.

لە هەمان چوارچێوەدا، ڕۆژنامەی “جیروزالیم پۆست”ی ئیسرائیلیی، بڵاوی کردەوە کە ئیال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، بە بەرپرسانی ئەمریکی ڕاگەیاندووە ئیسرائیل ئامادەیە “هێرشی کتوپڕ” بکاتە سەر ئامانجەکانی ناو ئێران لە حاڵەتی “هەڵبژاردنی ڕێگەی شەڕ لەلایەن ئێرانییەکانەوە”.

ڕۆژنامەکە دەڵێت: زامیر جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەر سازشێکی ئەمریکا لەسەر پرۆگرامی موشەکی بالیستی ئێران بە “هێڵی سوور” دادەنرێت بۆ ئیسرائیل، لەگەڵ هێڵە سوورەکانی دیکە کە پەیوەندییان بە پرۆگرامی ناوەکییەوە هەیە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەڵوێستە ڕوونکەرەوەی سووربوونی مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە، لەسەر خستنە ناوەوەی دۆسیەی موشەکی بالیستی لە کارنامەی گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکان لەگەڵ تاران.

ڕۆبیۆ پێشتر داوای کردبوو کە گفتوگۆکان پرۆگرامی موشەکی ئێران لەگەڵ پرۆگرامی ناوەکی بگرێتەوە.

لە بەرامبەردا، ئیبراهیم ڕەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران، جەختی کردەوە کە دۆسیەی موشەکی بالیستی و دەوڵەمەندکردنی یۆرانیۆم بە “هێڵە سوورەکان” دادەنرێن بۆ وڵاتەکەی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە