سبەی بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی دادەبەزێت و لە سبەیەوە شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران ناوچەکە دەگرێتەوە. کەشناسان دەڵێن، “لەم شەپۆلەدا بارانی زۆر باش دەبارێ.
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی سبەی هەینی شەپۆلێکی دیکەی نمەباران و بەفر ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە درەنگی شەودا “نمەباران و بەفرێکی کەم سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی دەبارێت. شەممە کاریگەری شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان.
شارەزایانی کەشناسی دەڵێن؛ شەممە تاوەکو سێشەممە پێشبینی بارانبارین دەکرێت، بەڵام لە یەکشەممەدا چڕتر دەبێ و زۆرترین باران دەبارێت.
لەم شەپۆلەدا تەنیا لە ناوچە کوێستانییەکان پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت.
شەپۆلەکە زۆر باشە و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت، لە شارەکان بارانی زۆر باش دەبارێ.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیە راگەیاندووە:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە