هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، شەقامی هاتنە دەرەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی تا ترافیک لایتی فرۆکەخانە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری لاینێکی دادەخرێت و لە ترافیکی فرۆکەخانە ئاراستەی چون بۆ ناو شار تابەردەم شوقەکانی پارک ڤیو بە تەواوی دادەخرێت.
هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێران دەكاتەوە، ئەمشەو شەقامی هاتنە دەرەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی تا ترافیک لایتی فرۆکەخانە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری لاینێکی دادەخرێت و لە ترافیکی فرۆکەخانە ئاراستەی چون بۆناو شار تابەردەم شوقەکانی پارک ڤیو بە تەواوی دادەخرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم داخستنە بە هۆی کاری هەڵکەندنە لە شەقەمەکە بۆ گواستنەوەی بۆری ئاوی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی خێرا.
ئاشكراشی كردووە، ماوەی کار کردن ١٥ ڕۆژی پێدەچێت.
هاتووچۆی هەولێر داوا لە شوفێران دەکات، “ڕێگای جێگرەوە بەکار بهێنن و ئارامیان هەبێت تا ئەو کاتەی کارەکان تەواو دەبن و شەقامەکە دەکەوێتەوە خزمەتی هاووڵاتیان.

