دەوڵەتی یاسای نوری مالكی ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو هەیبەت حەلبوسی لە سەرۆكی پەرلەمان لادەبەین.
هادی علێوی، ئەندامی باڵای هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی (السومریە) ئاماژە بەوە دەكات ئێمە وەك دەوڵەتی یاسا، سەرجەم پەیوەندییەكانمان لەگەڵ حیزبی تەقەدوم و محەممەد حەلبوسی پچڕاندووە.
دەشڵێت، ئێمە لەگەڵ حەلبوسی كاغەزی لەیەك تێگەیشتنمان هەبووە، ئێستا ئەوە نەماوە.
وتیشی، گدوو ڕۆژە كار بۆ كۆكردنەوەی واژۆ دەكەین بۆ لابردنی هەیبەت حەلبوسی لە سەرۆكی پەرلەمان، ئەم بڕیارە بڕیاری زۆرینەی چوارچێوەی هەماهەنگیە و جێبەجێ دەكرێت”.
