سەرۆکی ئەمریکا، كە لە دۆسیەكانی “ئێپستین” ناوی هاتووە و پەنجەی تۆمەتی بۆ ڕادەكێشرێت ڕایگەیاند، کاتی داخستنی دۆسیەی ئێپستین هاتووە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات گرنگی بە پرسەکانی ناوخۆی وڵات بدەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، کە دۆسیەی ئێپستین پێویستە دابخرێت و داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریکا کرد کە گرنگی بە پرسەکانی ناوخۆی وڵات بدەن لەبری دۆسیەی ناوبراو.
وتی: “لە کۆتاییدا بێتاوانی من سەلمێندرا، من بەتەواوی بێتاوانم، سەرەڕای ئەو هەموو بەڵگەنامانەی کە هەزاران و ملیۆنەها لاپەڕەیان تێدایە، هیچ شتێکیان لە دژی من نەدۆزیوەتەوە”.
جێفری ئیپستین لە ساڵی ٢٠١٩دا لە کاتی دادگاییکردنی بە تۆمەتی دروستکردنی تۆڕێکی لەشفرۆشی، کە کچانی تەمەن خوار ١٨ ساڵی کردووەتە ئامانج، تەرمەکەی لە زینداندا دۆزرایەوە.
دۆسیەكەی ئێپستین لە میدیای جیهانیدا بەهۆی بڵاوكردنەوەی بەڵگەنامەكانی لەلایەن دادگای ئەمریكاوە زۆر بە “قێزەون” ناودەبرێت، كە تاوانی كوشتنی منداڵان و دەستدرێژی سێكسی بۆ منداڵان و كچانی خوار 18 ساڵ تێدایە و چەندین سەركردەی وڵاتان و بازرگان و سەرمایەداران تێوەگلاون.


