ئاژانسی ڕۆیتەرز دەستی “گرۆک” ئاشکرا دەکات

ئاژانسی “ڕۆیتەرز” ڕایگەیاند، ڕووبۆتی چاتی کۆمپانیای “ئێکس” کە بە ژیریی دەستکرد کاردەکات و ناوی “گرۆک”ە، بەردەوامە لە دروستکردنی وێنەی نەشیاو و ڕووتی کەسەکان، تەنانەت ئەگەر بەکارهێنەران بە ڕاشکاوی هۆشداری بدەن کە خاوەن وێنەکان ڕازی نین.

دوای ئەوەی کۆمپانیای ئێکسی سەر بە ملیاردێر ئیلۆن ماسک، سەپاندنی کۆتوبەندی نوێی بەسەر ئەو ناوەڕۆکانەدا ڕاگەیاند کە گرۆک بەرهەمی دەهێنێت، نۆ پەیامنێری ئاژامسی ڕۆیتەرز زنجیرەیەک فەرمانیان بە بەرنامەکە دا بۆ ئەوەی بزانن ئایا هێشتا وێنەی نەشیاو بەبێ ڕەزامەندی خاوەنەکانیان دروست دەکات یان نا و لە چ بارودۆخێکدا ئەوە ڕوودەدات.

پەیامنێرەکانی ڕۆیتەرز گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە هەرچەندە هەژمارە کراوەکەی گرۆک لەسەر سەکۆی ئێکس چیتر هەمان بڕی وێنەی نەشیاو بەرهەم ناهێنێت، بەڵام خودی ڕووبۆتی چاتەکە لەکاتی وەرگرتنی ئەو جۆرە فەرمانانەدا بەردەوامە لە جێبەجێکردنیان، تەنانەت دوای ئەوەی هۆشداری پێدەدرێت کە ڕەنگە وێنەکان ببنە هۆی مەترسی یان سوکایەتی بە خاوەنەکانیان.

نە کۆمپانیایX و نەxAIی سەر بەو کۆمپانیایە کە بەرنامەکە بەڕێوەدەبات، وەڵامی پرسیارە وردەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرزیان سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ماددە نەشیاوەکان لەلایەن «گرۆک»ەوە نەداوەتەوە. کۆمپانیای  Xai چەندین جار وەڵامێکی ئامادەکراوی ناردووە کە دەڵێت: “میدیا تەقلیدییەکان درۆ دەکەن”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە