کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان دۆخی کەشوهەوا بەرەو سەقامگیری دەڕوات، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری دروستبوونی تەم لە هەندێ شوێن هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێـم، ئەمڕۆ چوارشەممە، سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە هەندێ کاتی نیوەڕۆ پاشان لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە شەودا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە، لە دوای نیوەڕۆ بارانبارین کۆتایی دێت ئاسامان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.
کەشناسی هەرێم دەشڵێت: سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمانی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەی جیا جیا، لە دوای نیوەڕۆ کاریگەری بارانبارین کۆتایی دێت لەم ناوچانە، بەڵام بە هۆی زیاد ڕادەی شێ لە هەوادا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە هەندێ ناوچە لە ئێوارەو شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.
ئەوەشی وتووە: مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت، لەکاتی تەمدا بۆ دوو کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 16 پلەی سیلیزی
کەشناسی هەرێم لە بارەی کەشوهەوا سبەینێ پێنجشەممە، وتوویەتی: کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانی و شەودا لە هەندێ ناوچە، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 16 پلەی سیلیزی
