حكومەتی هەرێم دوابڕیار بۆ لێبڕینی خانەنشینی مانگەكانی 11 و 12 ڕادەگەیەنێت

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێم ڕەتی دەكاتەوە لەگەڵ مووچەی مانگی 1دا لێبڕینی خانەنشینی مووچەی مانگەكانی (11 و 12)ی ساڵی ڕابردوو كە نەدراون ببڕدرێت.

هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد، کە لیستی مووچەی مانگی یەک-ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغدا کراوە، وردبینی تێدا کراوە و پەسند کراوە و هیچ کێشەیەکی تێدا نەبووە، تەنیا ئەوە ماوە کە پارەکە بنێرن و هیچ بیانوییەکیان نەماوە.

سەبارەت بە پڕۆسەی بەدیجیتاڵکردنی مووچە، هیوا ئەفەندی رایگەیاند، ژمارەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی نەگۆڕاوە، بەڵام هەنگاوێکی گەورە لەم مانگەدا نراوە و 320 هەزار خانەنشین هاتنە نێو سیستمی پەیڕۆڵی مووچە.

ئاشكراشی كرد، ئێستا سیستمی پەیڕۆڵ مووچەی ملیۆنێک کەس بەشێوەی ئۆتۆماتیکی و دیجیتاڵی ئامادە دەکات.

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە بڕینی 3%ـی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەکەن، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە و وتی: “هەر مانگێک حیسابی خۆی هەیە، کاتێک بەغدا پارەی مانگەکانی 11 و 12ی نەناردووە، ناکرێت ئێستا پارە لە خەڵک ببڕین بۆ ئەوەی بیدەین بە ئەوان، ئەمە ڕاست نییە.”

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە