مالكى: ئەمجارە من هاتم تاكو (شیعە و سوننە و كورد) یەكبخەمەوە

كاندیدی شیعە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق وەڵامی هەڕەشەكانی ئەمریكا دەربارەی كاندیدبوونی دەداتەوە و دەڵێت: “كەس بۆی نییە دەستوەردانت لە عێراق بكات” و دەشڵێت: ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی داوام لێ‌ بكات دەكشێمەوە.

نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چەند تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاویكردەوە، گله‌یم لە هەندێک لەو وڵاتانە هەیە کە دەستوەردانیان کردووە سەبارەت بە تویتەکەی ترەمپ، لەوانەش (قەتەر، تورکیا و سووریا).

ڕاشیگەیاندووە، بە کاربەڕێوەبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکام ڕاگەیاندووە، کە دەستوەردان لە بابەتی کاندیدی سەرۆکایەتی حکومەت پرسێکی ناوخۆییە و بە شێوەیەکی بڕیارلێدراو ڕەتکراوەیە.

نوری مالکی ئاماژەی بەوەکرد، کە زانیاری نادروست و چەواشەکارانە بە دۆناڵد ترەمپ دراوە سەبارەت بە پرسی کاندیدکردنەوەی ئەو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

دەشڵێت: 10 ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەزامەندن لەسەر كاندیدكردنم بۆ سەرۆك وەزیران و تەنها دووانیان ناڕازین.

مالكی جەختیشی كردۆتەوە، ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی داوام لێ‌ بكات دەكشێمەوە، بەڵام ئەمجارە من هاتم تاكو (شیعە و سوننە و كورد) یەكبخەمەوە و هیچ بەهایەك بۆ ترسی هەندێك لایەن نییە، بەڵام وازهێنانم لە كاندیدبوون بۆ سەرۆك وەزیران لەم قۆناغی قەیرانەدا مەترسییە لەسەر عێراق.

بە وتەی مالكی، “هەڵوێستی سودانی و پاڵپشتی كردنم بۆ كاندیدبوون لەبیرناكەم” و ئاشكراشی كردووە، گرووپە چەكدارەكان دەیانەوێت بەشداربن لە حكومەت و من پێشوازی لەو بۆچوونە دەكەم.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە