دوابەدوای كۆبوونەوەی شاندی باڵای شیعەكان لەگەڵ مەسعود بارزانی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێرا قلە پشكی پارتی دەڵێت: ڕای جیاواز لەناو پارتی نییە و بارزانی هەر بڕیارێك بدات جێبەجێی دەكەین.
فه‌رهاد ئه‌ترووشی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌تی ده‌كاته‌وه له ناو سه‌ركردایه‌تیی پارتی، بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌بێت و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، مه‌سعود بارزانی هه‌ر بڕیارێك بدات، ئه‌وان له په‌رله‌مانی عێراق له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ده‌بن و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
فه‌رهاد ئه‌ترووشی له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، “ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌واڵێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه دوور له راستی و واقیع، گوایه بۆچوونی جیاواز له ناو سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار”.
فه‌رهاد ئه‌ترووشی دووپاتی ده‌كاته‌وه، “ئه‌م پروپاگه‌نده‌یه راست نییه”.
ده‌شڵێت، “هه‌ر بڕیارێك له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و سه‌ركردایه‌تیی پارتی تایبه‌ت به پۆستی سه‌رۆك كۆمار بدرێت، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی جێبه‌جێی ده‌كه‌ین”.
