لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سورانکوندی مێلای هیندستان، تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک تابلۆی پێکەوەژیانی نمایشکرد
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک، بە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە 39یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سوراجکوندی مێلا لە شاری فەریدئاباد- هاریانە، تابلۆی هەڵپەڕکێی پێکەوەژیانی نمایشکرد.
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆی فێستیڤاڵەکەدا، وێڕای تیپی هونەرە جوانەکانی دهۆک، هەریەک لە تیپی هونەرە میللییەکانی وڵاتانی میسر، ڤێتنام، ئەسیوپیا، تۆگۆ، گانا، باشووری سوودان و ئوردن تابلۆی هونەرییان نمایشکرد.
دووەم ڕۆژی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی جەعفەر جەوهەر، نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرپرسانی باڵای بواری هونەر و کولتووری ویلایەتی هاریانا و جەماوەرێکی زۆری شارەکە بەڕێوەچوون.




