دوو یانەی كوردستان لە خولی عەرەب بەشدارن

ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەشتەمین خولی یارییە وەرزشییەكانی یانەكانی وڵاتانی عەرەب دەستیپێكرد و دوو یانەی كوردستانیش وەك پاڵەوانی عیراق بەشدارن.

شاری شاریقەی ئیمارات میوانداریی یارییە وەرزشییەكانی كردووە كە 65 یانەی 16 وڵات بەشدارن و ركابەریی لە 9 یاریی وەرزشی دەكەن و كۆی یاریزانە بەشدارەكانیش 502 یاریزانە.

لەو خولەی وڵاتانی عەرەب هەریەك لە یانەكانی غازی باكووری شاری كەركوك و ئەكاد عەنكاوی هەولێر بەشدارن، غازی باكوور لە پاڵەوانێتیی باسكە بەشدارە و سەرجەم یاریزانەكانی كوردن و لە ئەكادیمیای ژیمای سلێمانی-ن، كە ئەو كچە یاریزانانەی باسكەی سلێمانی ماوەی سێ ساڵە لەسەر ئاستی عیراق دەبنە پاڵەوان.

رزگار رەئوف، راهێنەری تیپی باسكەی غازی باكوور بۆ (كوردستانی نوێ) ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئامادەكارییەكی باشیان كردووە و بۆ ئەو پاڵەوانێتییە بۆندیان لەگەڵ دوو كچە یاریزانی موحتەریفی ئەمریكی كردووە.

هەروەها كچانی یانەی ئەكاد عەنكاوەش بەهەمان شێوە وەك پاڵەوانی خولی نایابی بالەی یانەكانی عیراق بەشدارن و ئەو یانەیەش بەهەمان شێوە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەنجامێكی باش دەدەن، بەتایبەت كە راهێنەری تیپەكە و بەشێك لە یاریزانان لە ریزی هەڵبژاردەی عیراق.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە