سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات و ڕایگەیاند، زەمینەیەکی بەهێز بۆ سەقامگیری، ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشوازی و پشتيوانى لە ڕێککەوتنى نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (ههسهده) دهكهين بۆ ڕاگرتنی شەڕ و تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و كارگێڕييهكان و مسۆگەرکردنی مافە مەدەنی و پەروەردەیيیەکانی گەلی کورد و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان”.
جەختیشیکردەوە کە “ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی: “ئێمە هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە دیالۆگ، لێکگەیشتن و ڕێگەچارەی سیاسی، تاکە دەرچەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەردەوام کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدا بێت”.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، “ئهم ڕێککەوتنه زەمینەیەکی بەهێز بۆ سەقامگیری، ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دەکاتەوە. هیوادارین ببێتە مایەی بنیاتنانەوەی سووریایهکی یهکگرتوو، پاراستنی مافهكانى گهلى كورد و هەموو پێکهاتەکان له دهستووری داهاتوودا و بەدیهێنانی ئارامی بۆ سووريا و ناوچەکە بهگشتى”.
