نرخی نەوت بەرزبووەوە برێنت ٧٠ دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد و بەربەستی ٧٠ دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک شکاند.

ئەم هەڵکشانەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و گرژییە سیاسی و سەربازییەکان کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر بازاڕی وزە و ترسی وەبەرهێنەران دروست کردووە.

چاودێرانی ئابووری پێیان وایە بەردەوامیی ئەم دۆخە ڕەنگە نرخی نەوت بۆ ئاستی بەرزتریش ببات، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بودجە و داهاتی وڵاتانی هەناردەکار دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە