ئێران: سیخوڕێکی مۆسادمان لەسێدارە دا

حکومەتی ئێران کەسێکی بە ناوی حەمید ڕەزا سابت ئیسماعیل پوور لەسێدارەدا کە تاوانی سیخوڕییکردن بۆ دەزگای ھەواڵگریی مۆسادی ئیسرائیل درابووەپاڵ.

ئاژانسی ھەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە کە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بەسەر حەمید ڕەزا سابت ئیسماعیل پوور کە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥ دەستگیرکرابوو، ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، حەمید رەزا سابت ئیسماعیل پوور بە پەیوەندییکردن لەگەڵ دەزگای مۆساد، پێدانی بەڵگەنامەی نھێنی بە دەزگای مۆساد، بەشداریکردن لە گواستنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە نێوان شارەکاندا و دابینکردنی پاڵپشتی لۆجیستیکی بۆ ئۆپەراسیۆنە تێکدەرەکان، تاوانباربوو.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، سزای لەسیدارەدانەکە دوای ئەوە جێبەجێکراوە کە رەزا سابت ئیسماعیل پوور بە سیخوڕییکردن بۆ دەزگای ھەواڵگریی مۆساد-ی ئیسرائیل تاوانباربوو.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە