دابەشكردنی نەوتەكەی عێراق لە سلێمانی دەستپێدەكات

نەوتی عێراقی، كە بۆ هەر خێزانێك 100 لیتر بە 31 هەزار دیاری كراوە لە ناو شارەكانی هەرێم دەستی پێ كردووە و سەرەتا هەولێر و ئێستاش لە دهۆك و لەم چەند ڕۆژەشدا لە سلێمانی دابەش دەكرێت.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 10 ئۆتۆمبێل نەوت لە بەغداوە گەیشتووەتە سلێمانی و چاوەڕوان دەکەین ئەو بڕە نەوتە بگاتە نزیکەی ملیۆنێک لیتر بۆ ئەوەی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی بکەین.

وتیشی، “بەگوێرەی رێککەوتنەکە ئەو نەوتەی بەغدا دەبێت رۆژانە بگاتە سلێمانی و 100 لیتر بە 31 هەزار دینار بە هاووڵاتییان دەدرێت، پرۆسەکە زۆرینەی خێزانەکانی سلێمانی دەگرێتەوە”.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “بڕێك نەوت لە بەغداوە گەیشتووە و بەم زووانە دەست بە دابەشكردنی دەكەین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمساڵ حكومەتی هەرێم تەنها نەوتی بە 104 هەزار دینار بۆ ناوچە شاخاوییەكان و دەرەوەی شارەكان دابەش كرد و لەناو شارەكان دابەشی نەكرد لەكاتێكدا زستانی ئەمساڵ زۆر سەخت بووە و نرخی نەوتیش لە بازاڕی ڕەشدا بە 170 هەزار دینارە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە