لە پارێزگەی مەلەتی باکووری کوردستان 113 کەس لە میانی ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا ژەهراویبوون.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی مەلەتی، بانگهێشتکراوان بۆ ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە شارۆچکەی بەتەڵغازی، نیشانەکانی ژەهراویبوونیان لێ دەرکەتووە.
دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، دەرکەوتووە کە هۆکاری تووشبوونیان بەو دۆخە دزەکردنی غازەوە بووە بۆ هۆڵی ئاهەنگەکە بووە.
سەردار یاوز، پارێزگاری مەلەتی بڵاوی کردووەتەوە کە 113 کەس لە میانی ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا ژەهراویبوون و دۆخی تەندروستی تووشبووان دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە باشە.
ئەوەشی خستەڕوو کە لێکۆڵینەوە بۆ دەستنیشانکردنی هەرچەشنە ئەگەرێکی کەمتەرخەمی لە هۆڵەکە، دەستی پێکردووە.
