ڕێنمایی بۆ شۆفێران لەكاتی بەفر بارین

هاتووچۆی هەولێر ڕێنمایی بۆ شۆفێران لەكاتی بەفر بارین بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: بە جێهێشتنی ماوەی دڵنیایی و بێوەیی لەنێوان خۆت و ئۆتۆمبێلی پێش خۆت.

هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، بەهۆی نزم بونەوەی پلەکانی گەرما بەفر بارین لە شاری هەولێر دەستی پێکردوە بۆیە داوا لە شوفێران دەکەین ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
١-کەم کردنەوەی خێرایی و لێخوڕین بە هێواشی.

٢-بە جێهێشتنی ماوەی دڵنیایی و بێوەیی لەنێوان خۆت و ئۆتۆمبێلی پێش خۆت.

٣-بەکارهێنانی ڕووناکی نزم.

٤- برێک گرتن بەهێواشی چونکە هەبوونی بەفر لە سەرشاقام و ڕێگاکان دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئاستی لێکخشانی تایە و قیڕی سەرشەقام و ڕێگاکان و ئەگەری خلیسکانی ئۆتۆمبێل هەیە.

٥- ئەو ڕێگایانەی نێوان شار و شارۆچکەکان کە بەهۆی بەفر و شەختەوە داخراون بەکار مەهێنن تا لەلایەن تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بەتەواوی پاک دەکرێنەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە