باوکی جۆلانی: شتێک نییە بە ناوی “کێشەی کورد”

باوکی جۆلانی: شتێک نییە بە ناوی “کێشەی کورد” و ئامادەیی مێژووییان لە سووریا نەبووە

 حسێن شەڕع، باوکی ئەحمەد شەڕع (ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆکی حکومەتی راگوزەری سووریا)، لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی “المجلة”ی سعوودی، نکوڵی لە هەبوونی هەر جۆرە کێشە یان دۆزێکی کورد لە سووریا دەکات و بە بابەتێکی “کتوپڕ و بێ بنەما” وەسفی دەکات.

حسێن شەڕع لە وتارەکەیدا بە ناونیشانی “قەیرانی کورد لە سووریا”، باس لەوە دەکات کە هەستی ئێستای ناسنامەی کوردی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بارودۆخێکی “سەیر و کاتییە” و هیچ پەیوەندییەکی بە واقیعەوە نییە.

باوکی جۆلانی ئاماژە بەوە دەدات، کە کێشەی کورد لە پێکهاتەی سووریادا بوونی نییە و دەڵێت “کوردەکان لە سووریا لە شار و گوندەکاندا وەک هاووڵاتییەک دەژیان کە پەیڕەوی ئایینی ئیسلامیان دەکرد و کلتوری عەرەبییان هەبوو.”

ئەو پێیوایە هەرکەسێک بانگەشەی ڕەگەزنامەی جیاواز بۆ دەوڵەتی سووریا بکات هەڵەیەکی گەورە دەکات، چونکە هاوسەنگییە کلتوری و نیشتمانییەکانی سووریا ئاوێتەی یەکتر بوون.

لە بەشێکی تری وتارەکەیدا، باوکی جۆلانی ڕەتبکاتەوە کە حەسەکە و قامیشلۆ “ناوچەی کوردی” بن و دەڵێت”لە ناوچەی جەزیرە کە قامیشلۆ، ڕەققە، دێرەزۆر و حەسەکە دەگرێتەوە، تەنها کۆمەڵگەیەکی کورد لە شاخێکدا هەبوون بە ناوی (جبل الکرد – چیای کورد)، کە تەنها ٣٪ـی دانیشتووانی سووریایان پێکدەهێنا.”

باوکی جۆلانی دەشڵێت، لە سەردەمی حزبی بەعسدا هەندێک پارتی کوردی بچووک و پەرتەوازە هەبوون کە زۆربەیان ئینتیمای نیشتمانییان هەبوو. ئەو بانگەشەی ئەوە دەکات کە کوردەکان سەر بە دەوڵەتی سووریان و هەندێک عەشیرەتی کوردیش هەن کە ناسنامەی عەرەبییان هەیە.

لە کۆتاییدا جەخت دەکاتەوە کە “سووریا دەوڵەتێکی یەکگرتووە، کلتور و فکری عەرەبی و ئیسلامییە و هەرگیز دەوڵەتێک نەبووە جیاکاری ڕەگەزی بەرامبەر کەس بکات.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە