لە سلێمانی کەمپینێکی فراوان بۆ هاوکاریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا
بە هاوکاری نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم و بە بەشداری سەرمایەداران، کەمپینێکی نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.
وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان بە کەناڵ 8ـی ڕاگەیاند، وەک دەسپێشخەرییەک بە دوو کۆنتێنەر خۆراک هاوکارییەکانی پێشکەش بە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم کەمپینە بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بۆ ئاسانکاری خێرخوازان و هاونیشتمانیان، ڕاگەیەندراوە کە:
نووسینگەی سەرەکیی کەناڵ ٨ لە گەڕەکی کوردسات لە شاری سلێمانی.
جۆری هاوکاری: پارە، خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان.
هاونیشتمانیان دەتوانن لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنەکانی (07719488886 – 07503453418) پەیوەندی بکەن بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانیان.
ئەم کەمپینە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژی شەشی ئەم مانگەوە، بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی گرووپە چەکدارەکان و هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، بارودۆخێکی سەختی مرۆیی هاتوەتە ئاراوە.
بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیانی کورد ئاوارە بوون و لە چەندین شار دۆخی بازاڕ و بژێوی ژیان قورس بووە. لە ئێستادا بەهۆی کەمبوونەوەی پێداویستییە سەرەکییەکان، هاونیشتمانیانی ڕۆژئاوا چاویان لە پاڵپشتی و هاوکاریی براکانیانە لە پارچەکانی دیکەی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چارەنووسساز
