ئیسرائیل لەسەر کورد و دروز هەڵوێستی ڕاگەیاند

سەرۆکی ئیسرائیل: بە نیگەرانییەوە چاودێری دۆخی کورد و درووزەکان لە سووریا دەکەین

ئیسحاق هێرتسۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە وریاییەکی زۆرەوە چاودێری گۆڕانکارییەکانی سووریا دەکات و نیگەرانی قووڵی خۆشی دەربارەی ئەو توندوتیژییانە دەربڕی کە ڕووبەڕووی پێکهاتەکان دەبنەوە.

ئیسحاق هێرتسۆگ لە لێدوانێکی نوێدا ئاماژەی بەوە کرد، کە ئیسرائیل نیگەرانی هاوپەیمانەکانیەتی لە سووریا، بەتایبەتی پێکهاتەی درووز لە باشووری ئەو وڵاتە و جەختی کردەوە”داواکاری ڕوونمان هەیە سەبارەت بە چارەنووسیان.”

سەرۆکی ئیسرائیل تیشکی خستە سەر پێشێلکارییە مرۆییەکان و رایگەیاند، ڕاپۆرتی زۆر ترسناکمان دەربارەی ئەوەی لە سوەیدا ڕوویدا پێگەیشتووە، لەوانەش توندوتیژی سێکسی دژی ژنان و ئەنجامدانی تاوانی مەترسیدار.

هەروەها وتیشی “ئێستاش ڕاپۆرتمان هەیە دەربارەی ئەوەی بەسەر کوردەکاندا هاتووە، ئەمەش زۆر نیگەرانکەرە و ئێمە چاودێری وردی بارودۆخەکە دەکەین.”

هێرتسۆگ ڕەخنەی لە شێوازی حوکمڕانی بە زەبری هێز گرت و ڕایگەیاند، جیهان دەبێت تێبگات کە حوکمڕانی لە ڕێگەی کوشتنی گەل و نەتەوەکەی خۆتەوە ناکرێت. ئامانجی گشتی دەبێت دابینکردنی ژیانێکی هێمن و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بێت.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی ئیسرائیل هیوای خواست سەرکردەکانی سووریا بتوانن داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەیان بەدی بهێنن و دۆخی وڵاتەکە بەرەو سەقامگیری هەنگاو بنێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە