سەدر مەترسی جدی لەسەر عێراق ئاشکرا دەکات

موقتەدا سەدر داوای چالاککردنی بەرگری ئاسمانی دەکات و مەترسییەک ئاشکرا دەکات

 

دەقی ڕاگەیەندراوی موقتەدا سەدر:

بەناوی خوای گەورە

توندڕەوەکان لە سووریای برا خەریکی کردنەوەی زیندانەکان و ئازادکردنی (خەڵکانی دەردەچوو و مەترسیدارن)، ئەمەش مەترسییەکان زیاتر دەکات، هەر بۆیە لێرەوە دەڵێم:

یەکەم: داوا لە دەسەڵاتدارانی سووریا دەکەم عێراقییەکانی ناویان ڕادەستی (حکوومەتی عێراق) بکەنەوە.

دووەم: پێویستە لەسەر (حکوومەتی عێراق) داوا لە حکوومەتی ئوردنی بەڕێز بکات کە ئەندامانی بەعسی عێراقی و سەرکردەکانیان، ژن و پیاو، دەستبەجێ ڕادەست بکاتەوە.. چونکە پلانی هاوکاری لەنێوان بەعسی گڵاو و (ئەو توندڕەوانەدا) هەیە.

سێیەم: چالاککردنی بەرگرییە ئاسمانییەکان بۆ پاراستنی پیرۆزییەکانمان لە پلەی یەکەمدا و بۆ پاراستنی زیندانەکان و شوێنەکانی تر لە پلەی دووەمدا.

چوارەم: پێویستە هێزە ئەمنییە فەرمییەکانمان بە هەموو جۆرەکانیانەوە ئاستی ئامادەباشی بەرز بکەنەوە و خاو نەبنەوە.

پێنجەم: پێویستە گەلی عێراق وریابن و ئاگاداری هەر کارێکی گوماناوی بن و هەواڵی لێ بدەن، هەروەها تێڵەو نەکەن لەگەڵ فیتنەی تائیفی کە دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.

شەشەم: من حکوومەتی ناوەندی و حکوومەتە خۆجێییە سنوورییەکان لەگەڵ سووریای دراوسێ بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر هەر پێشێلکارییەکی سنووری وەک داخڵکردنی چەک یان هەناردەکردنی، یان هاتنەژوورەوە و چوونەدەروەی توخمە تیرۆریستییەکان و هاوشێوەکانیان.

حەوتەم: پێویستە سەرکردایەتییە سەربازی و ئەمنییەکان لە نزیکەوە ئاگاداری سنوورەکان و دەروازەکان بن.. و کەمتەرخەمی نەکەن.

هەشتەم: پێویستە پێشنوێژانی هەینی و جەماعەت نزا بکەن بۆ ئەوەی عێراق لە مەترسییەکان بەدوور بێت، و گەل هۆشیار بکەنەوە لە مەترسییەکانی تیرۆر و تائیفەگەری بە حیکمەت و ئامۆژگاری چاک.

نۆیەم: وردبینی و لێکۆڵینەوە لە بوونی برایانی سووری لە خاکی عێراقدا بکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە