قۆناغ دوومی شەپۆلی بەفر و باران دەست پێدەکات

بەپێی ڕاپۆرتی شارەزایانی كەشناسی و دامەزراوە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی بەهێزی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بۆ خوار سفری سەدی دادەبەزن.

محەمەد كەلاری، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشبینیم وایە لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووبارە هەورەکان دەست بەچالاکبونەوه بکەن لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لە دەورووبەری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕِاپەڕین.

ڕاشیگەیاندووە، لە درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ چڕبوونەوەکان لەسلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجه و کەرکوک دەست پێدەکات و بەشێوەی ناوبەناو ئەگەری باران بارین هەیە لە گەرمیان و کەرکوک ڕێژەی باران لاوازه و چەند میلیمێکی کەمە و شارەکانی تر لەنێوان مامناوەند بۆ باشدایە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەمشەوەوە دووبارە ئەگەری بەفربارین هەیە لەسۆران و مێرگەسۆر و شەقڵاوه و پیرمام و هیران و نازەنین و شیلادزێ و ئامێدی و بامەڕنێ و خەلیفان و چۆمان و بالیسان و پێنجوێن و درەنگانێکی شەو بۆ بەرەبەیانی سبەی سێ شەممە ئەگەری بەفربارین له سەنتەری سلێمانی و هەڵەبجه و بیارە و تەوێڵه و قەرەداغ و بناری بەمۆ و سماقوڵی و بێتواتە و سەرکەپکان و شارباژێڕ هەیە بەبڕی جیاواز.

دەشڵێت: هەندێك شوێن وەک سەنتەری شارەکان لاوازه و زۆرجار بەچاو دەبینرێت کە دەبارێت نەک سپی بپۆشێت و پلەکانی گەرما لە ئەمشەوەوه نزم دەبێتەوه .

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە