فارس عیسا: ئاماژەکانی ناردنی مووچە ئەرێنین

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، بەهیواین عێراق لە پرسی مووچە نەرمتربێت.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، سەبارەت بە مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ، تا ئێستا چاوەڕێین، ئاماژەکانی ناردنی مووچەش ئەرێنین.

وتیشی، بەهیواین کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق لە پرسی مووچە نەرمتربێت و ئەو کێشانەی پێشووتر هەبوون نەمێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا پابەندین بە ناردنی 120 ملیاری داهاتی نانەوتی، ئەگەر ئەوان پابەندبن ئێمەش پابەند دەبین.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە