بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەندامانی کۆنگرێس نیگەرانی و تووڕەیی خۆیان لە هەڵسوکەوتەکانی حکومەتی کاتی دەربڕیوە و هۆشداری دەدەن لە سەپاندنی سزای زیاتر، مەگەر ئەوەی دیمەشق دەستبەجێ دەست بە گفتوگۆ بکات بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار.
نادین ماینزا، سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئەمریکی بۆ ئازادییە ئاینییە نێودەوڵەتییەکان و سەرۆکی ئێستای پەیمانگای تێوەگلانی جیهانی (Institute for Global Engagement)، لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی “ئێکس” ڕایگەیاند؛ ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس و بەرپرسانی ئەمریکا کە لەم هەفتەیەدا چاوی پێیان کەوتووە، “نیگەرانییەکی توند و هەندێکیشیان تووڕەییان” نیشانداوە بەرامبەر بە هەڵسوکەوتەکانی حکومەتی کاتی و خیانەتکردنیان لە نیازپاکی کۆنگرێس بۆ هەڵگرتنی سزاکانی قەیسەر.
نادین ماینزا ئاماژەی بەوەشکرد کە “دوورکەوتنەوە لە سەپاندنی سزای نوێ تەنها لەو حاڵەتەدا دەکرێت ئەگەر حکومەتی سووریا دەستبەجێ ئەو کارانە ڕابگرێت و دەست بە گفتوگۆ بکات بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار”.
