پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاو دەستپێدەکات

چەمچەماڵ؛ پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاو دەستپێدەکات

بڕیارە هەفتەی داهاتوو پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی ئەو کاسبکار و خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەستپێبکات کە بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش لەکاتێکدایە هێشتا حکومەتی فیدراڵ وەڵامی کۆتایی دەربارەی بڕیارە گشتگیرەکەی قەرەبووکردنەوە نەداوەتەوە.

ئاسۆ بەکر مستەفا، قایمقامی چەمچەماڵ بە وەکالەت، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای یەکێتی ڕایگەیاند، کارەکانی ئەو لیژنانەی ئەرکی سەرژمێری و خەمڵاندنی زیانەکانیان لەسەر بوو لە تەواوبووندایە.” ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر بارودۆخی کەشوهەوا گونجاو بێت، ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دابەشکردنی قەرەبووەکان بەسەر زیانلێکەوتوواندا.

سەبارەت بە پشتیوانییەکانی حکومەتی ناوەندی، قایمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوە کرد کە هەرچەندە بڕیاری قەرەبووکردنەوە لە بەغدادەوە دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری یان وەڵامدانەوەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە نەگەیشتووەتە دەستیان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە