کۆمپانیای HMD مانگی ڕابردوو چەند مۆدێلێکی لە ئایرپۆدە بچووکەکان (Earbuds) ئاشکرا کرد، ئێستاش خۆی ئامادە دەکات بۆ خستنەڕووی مۆدێلێکی دیکەی بیستۆک بە تایبەتمەندیی ناوازەوە.
نوێترین دزەپێکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە کۆمپانیاکە بیستۆکە نوێیەکانی بە ناوی DUB X50 Pro دەخاتە بازاڕەوە. ئەم بیستۆکانە بە دیزاینێکی جیاواز و پاشکۆیەکەوە دێن کە وایان لێدەکات لە ناو گوێدا زۆر ئارام بن، هەروەها دژە ئاو و تۆز و خۆڵن بەپێی ستانداردی IPX4.
ئەم بیستۆکانە پشتگیری لە تایبەتمەندیی لادانی ژاوەژاو (ANC) دەکەن و تەکنەلۆژیای چارەسەرکردنی ئاماژە دیجیتاڵییە وردەکانیان (Hi-fi DSP) تێدایە. جگە لەوەش، کاتی وەڵامدانەوەیان زۆر کورتە، ئەمەش وایان لێدەکات بۆ گوێگرتن لە میوزیک، ئەنجامدانی پەیوەندی و بەتایبەتی بۆ ئارەزوومەندانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان زۆر گونجاو بن.
تایبەتمەندییەکانی پاتری:
هەر بیستۆکێکی بچووک پاترییەکی بە توانای 70 میلی ئەمپێری تێدایە.
سندوقی شەحنکردنەوەکەی پاترییەکی 600 میلی ئەمپێری تێدایە.
هەردوو بیستۆکەکە پێکەوە دەتوانن تا 60 کاتژمێر کار بکەن (ئەگەر دەنگەکەیان لەسەر 50% بێت).
هەروەها HMD بیستۆکی Dub S60ی ڕاگەیاند کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای Dolby Audio دەکات و ئەزموونێکی ناوازەی دەنگی دەوروبەر (Surround Sound) پێشکەش دەکات، لەگەڵ تایبەتمەندیی لادانی ژاوەژاو.
سەبارەت بە بیستۆکی Dub P50، کە بچووکترین جۆری ئەم زنجیرەیەیە، بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە دروستکراوە و تا 25 کاتژمێر کارکردنی بەردەوام دابین دەکات.
سەرچاوە: gsmarena
