ئەمریکا سیستەمی بەرگری ئاسمانی و هێزی زەبەلاح دەنێرێتە ڕۆژئاوای کوردستان

 

ڕوانگەی سووری گەیشتنی هێزێکی تۆکمەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت”کەرەستەی تەکنیکی و سیستمی بەرگری ئاسمانییان پێیە”.

ڕوانگەی سووری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاروانێکی هێزەکانی “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی” لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە و لە ڕێگەی دەروازەی سنووری “وەلید”ەوە هاتنە ناو خاکەکانی سووریاوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم جوڵەیە لە چوارچێوەی بەردەوامی پڕۆسەکانی بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکادایە کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی “بەڕێوەبەری خۆسەر” بڵاوەیان پێکراوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی ڕوانگەیی سووری، کاروانە وشکانییەکە چەندین بارهەڵگری لەخۆگرتبوو کە کەلوپەلی سەربازی و لۆجستی، تەنکەری سووتەمەنی و سندوقی داخراویان بارکردبوو کە وا بڕوا دەکرێت چەک و تەقەمەنییان تێدابێت، جگە لە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بۆ دابینکردنی پارێزگاری. بارهەڵگرەکان بەرەو بنکە سەربازییەکانی گوندەواری حەسەکە بەڕێکەوتن بۆ بەهێزکردنی ئەو خاڵانەی کە لەسەر هێڵەکانی بەریەککەوتن بڵاوەیان پێکراوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم جوڵە وشکانییە، چالاکوانانی ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ نیشتنەوەی دوو فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازیی هێزەکانی ئەمریکایان لە بنکەی “خەراب ئەلجیر” لە گوندەواری ڕومێلان تۆمارکردووە. فڕۆکەکان کەرەستەی تەکنیکی و سیستەمی بەرگری ئاسمانییان گواستۆتەوە، لە کاتێکدا هێلیکۆپتەرەکانی “هاوپەیمانی” بە چڕی لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕانەوە بۆ دابینکردنی پاراستنی گەیشتنی ئەو هێزە زیادانە.

ئەم جوڵە چڕانە لە سایەی بارودۆخێکی ئەمنی ئاڵۆزدایە کە ناوچەکە تێیدایە، لەگەڵ هەبوونی مەترسی لە سەرهەڵدانی کردەوەی سەربازی یان پێشێلکاری ئەمنی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە