هەسەدە هۆشداری توند لەبارەی بەندکراوە داعشەکان دەدات

ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە ئاسایشی زیندانەکان و مەترسییەکانی تێکچوونی سەقامگیری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، لە سایەی ئەو دۆخە ئەمنییەی کە بەهۆی هێرشەکانی گرووپەکانی سەر بە دیمەشق و کۆکردنەوەی هێزی سەربازی و هەڕەشە بەردەوامەکان دژ بە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاتۆتە ئاراوە، شانە نێهێنییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵ دەدەن ئەم پەرەسەندنە بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش و بە ئامانجگرتنی ئەو زیندانانەی کە ئەندامانی ڕێکخراوەکەیانی تێدایە.

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، هێزەکانمان لەوپەڕی ئامادەباشی و بەئاگاھیدان، هەموو ڕێکارە پێویستەکانیان گرتۆتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی زیندانەکان و ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی، لە ئێستاشدا زیندانەکان ئارامن و لەژێر کۆنترۆڵی تەواودان. بەڵام بەردەوامبوونی ئەم دۆخە و ئەو پەرەسەندنە سەربازییەی هاوکارییەتی، ڕەنگە ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری گشتی، کە ئەمەش مەترسییەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی ئەو زیندانانەی چەکدارانی داعشیان تێدایە، هەروەها هەڕەشەیە بۆ گەڕانەوەی ناوچەکە بۆ خاڵی سفر، دوای چەندین ساڵ لە قوربانیدان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە