هاتووچۆی هەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد

خەڵک _ بارزان فارس

هاتووچۆی هەولێر پلانی نوێی ساڵی ٢٠٢٦ ڕادەگەیەنێت و هۆشداری دەداتە شۆفێران.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بە ئامانجی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و چەسپاندنی سەروەری یاسا، بەرنامەیەکی نوێی چاودێری و سزادانی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ڕاگەیاند، و جەختی لەوە کردەوە کە تیمەکانیان بە ئۆتۆمبێلی تابلۆ میری و مەدەنییەوە بەردەوام لەسەر شەقامەکان دەبن.

هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، کە دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بەهۆی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆییەوە ڕووداوەکانی گیانلەدەستدان و برینداربوون کەمی کردووە، بۆ ئەمساڵ چاودێرییەکان چڕتر دەکرێنەوە. تیمەکانی هاتووچۆ لە ترافیک لایت، بازگە، مەفرەزەکان و تەنانەت لە ناو ئۆتۆمبێلی خاوەن تابلۆی شارستانیشدا (مەدەنی) چاودێری سەرپێچییەکان دەکەن.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، شۆفێران لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە سەرپێچییانە ئاگادار دەکرێنەوە:

  • ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ یان تابلۆی ساختە: دەستی بەسەردا دەگیرێت و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەکرێت.

  • بەکارهێنانی مۆبایل و نەبەستنی پشتێن: هەردوو حاڵەتەکە چ لە ناو شار و چ لە دەرەوەی شار، ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە.

  • جام ڕەشکردن و گۆڕینی گزۆز: بەکارهێنانی نەشرە، فلاشەر، دەستکاریکردنی گزۆز و جام ڕەشکردنی بێ مۆڵەت دەبێتە هۆی دەستبەسەرداگرتن و سزای دارایی.

  • لێخوڕینی بێ مۆڵەت: شۆفێری بێ مۆڵەت ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی دادگا و یاسا دەکرێتەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەشێکی تایبەتی بۆ ماتۆڕسوارانی “دیلیڤەری” و جۆرەکانی دیکە تەرخان کردووە و دەڵێت، پێویستە ماتۆڕەکان بە فەرمی تۆمار کرابن و هەردوو تابلۆی پێشەوە و دواوەیان پێوە بێت، هاوکات ماتۆڕسوار دەبێت مۆڵەتی لێخوڕینی هەبێت و کڵاوی سەلامەتی بەکاربهێنێت، بەپێچەوانەوە سزای دارایی دەدرێت.

هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و یاسایی پابەندی ڕێنماییەکان بن، چونکە شەقامەکان پانتایی گشتین و نابێت کەس بە سەرپێچیکردن مافی هاووڵاتیانی دیکە پێشێل بکات.

هێمن ئەمین، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (تۆڕی میدیایی خەڵک) ڕایگەیاند، تیمەکانی هاتووچۆ لە ساڵی نوێدا تەنها بە ئۆتۆمبێلی میرییەوە نابن، بەڵکو بە ئۆتۆمبێلی خاوەن تابلۆی شارستانی (مەدەنی) لەناو شەقام، ترافیک لایت و بازگەکاندا بڵاوەیان پێدەکرێت، بۆ ئەوەی شۆفێران نەزانن کەی و لەلایەن چ ئۆتۆمبێلێکەوە چاودێری دەکرێن.

هێمن ئەمین، جەختیشیکردەوە، پلانەکە ڕوونە چاودێرییەکی بێدەنگ بۆ سەرپێچییەکان. “تیمەکانمان لە هەموو شوێنەکان ، ئۆتۆمبێلی مەدەنی بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی سەرپێچیکاران نەزانن کەی لەژێر چاوێری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ و ڕەوانەکردنی شۆفێرانی بێ مۆڵەت بۆ دادگا، تا دەگاتە سزای دارایی بۆ مۆبایل و پشتێن و جام ڕەشی. تەنانەت ماتۆڕسکیلەکانی دیلیڤەریش ئەگەر کڵاو و تابلۆیان نەبێت، ڕێگەیان پێنادرێت لە شەقامەکان بمێننەوە. پەیامی هاتوچۆ بۆ ساڵی نوێ کورتە: یاساکان جێبەجێ بکە، چونکە لەوانەیە ئەو ئۆتۆمبێلەی لە تەنیشتتەوە دەڕوات، مەفرەزەیەکی .

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە