هەواڵێکی خۆش بۆ هاووڵاتیان؛ دابەشکردنی بەشەخۆراک لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە
دوای بڕیارێکی دادگای فیدراڵی، کێشە تەکنیکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی بەشەخۆراک چارەسەر کران و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنی مانگانەی بەشەخۆراک لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
نەوزاد کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، بە بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو کێشە تەکنیکییانەی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لەسەر پارەی بەشەخۆراکی ساڵانی (٢٠٠٤ بۆ ٢٠٢١) هەبوون، بەتەواوی چارەسەر کراون.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئاماژەی بەوەش کرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەشکردنی بەشەخۆراک دەستپێدەکاتەوە. ئەم بەشەخۆراکە وەک هەمیشە چەند ماددەیەکی بنەڕەتی لەخۆدەگرێت، لەوانە:
برنج، شەکر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، لەتکەنۆک.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە بۆ ماوەیەک بەهۆی ئەو کێشە دارایی و تەکنیکییانەوە، دابەشکردنی بەشەخۆراک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگیرابوو.