لە سلێمانی 31 هەزار منداڵ لەدایكبوون

تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە ساڵی ڕابردوو 31 هەزار منداڵ لەدایكبوون، كە زۆرینەیان كوڕ بوون.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ساڵی رابردوو 31 هەزار و 403 منداڵ لە نەخۆشخانە حكومییەكان و ئەهلییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەو منداڵانەی لە دایكبوون، 16 هەزار و 172ـیان کوڕ و 15 هەزار و 231ـشیان کچ بوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە